٥ شوبات ٢٠٢٢ - ١٨:٠٣
شۆڕشی ئیسلامی، ڕژیمی زایۆنی لە گەمارۆیەکی قورس و خنکێنەر داناوە

محەمد موحیی وتەبێژی گوردانەکانی حیزبوڵای عێراق وێڕای ئاماژە بە شکستی سیاسەتی تایفەگەری لە لایەن تێل ئاڤیڤەوە، وتی: شۆڕشی ئیسلامی ئێران ڕژیمی زایۆنی لە گەمارۆیەکی قورس و خنکێنەر داناوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - محەمەد موحیی سەبارەت بە رۆڵی ئێران لە گۆڕانی هاوسەنگییەکانی ناوچە، وتی: شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە قۆناغێکی هەستیاردا سەرکەوت، لە حاڵێکدا کە دۆخی سیاسی لە ناوچە بە واژۆ کردنی ڕێککەوتننامەی ئاشتی لە گەڵ ڕژیمی زایۆنی، بەدوای کۆتایی هێنان بە کێشەی فەلەستین و لە ناو چوونی ئەو وڵاتە بوو،سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئەو بەرنامانەی بەزاند و بۆ ڕێگری لەم ڕووداوە هەوڵی دا.

ئەو وتیشی: هەروەها سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی هیوای بۆ فەلەستین گەڕاندەوە. گرووپەکانی بەرخۆدان پێک هاتن و لە ڕووبەرێکی بەربڵاودا چالاکیان کرد و ڕژیمی زایۆنییان لە تەنگەژە و گەمارۆیەکی قورس دانا.

ناوبراو سەبارەت بە پێوەندی نێوان شۆڕشی ئیسلامی لە ئێران و بەرەی بەرخۆدان بۆ بەرەنگاری لە گەڵ داعش، وتی: سەرهەڵدان و دەرکەوتنی داعش لە خاکی عێراق و سووریا لە مەترسیدارترین وەرزەکانی پیلانگێڕی زایۆنیستی- ئەمریکیی دژی ناوچەی ئێمە بوو. مەبەست لەم کارە بە پەراوێز خستنی بەرەی بەرخۆدان بوو و گەر هێزی کۆماری ئیسلامی نەبوایا، ئێستا دۆخی ناوچە بە شێوەیەکی دیکە بوو.

وتەبێژی گوردانەکانی حیزبوڵای عێراق لە درێژەشدا داکۆکی کرد: هەموو لێکۆڵینەوە زایۆنیستی و ئەمریکییەکان دان بەوەدا دەنێن کە کۆماری ئیسلامی ئێران ئاڵای ئیسلامی هەڵداوە و بە پێی شرۆڤەکانی ئەوان، شێعە هەڕەشەیەکی جیدی بۆ ڕژیمی زایۆنی و شۆناسی ئەم ڕژیمە پێک هێناوە. ئەمە لە حاڵێک دایە کە تێل ئاڤیڤ توانیویە وڵاتانی سونە کۆنترۆڵ بکات و ئەوانە بخاتە نێو چوارچێوەی ئاسایی کردنەوەی پێوەندی و ڕێککەوتننامەکانی ئاشتی.